نەوا-
شەریف گولاك جێگری دەسەڵاتی حەج و عومرەی عیراق رایگەیاند، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ بە گوێرەی ئامارەكانی دەستەی حەج و عومرە 33 هەزار و 690 حاجییە و پێشبینیش دەكرێت رێژەكە زیاد بكات.
ئاماژەی بەوەش كرد، لەو رێژەیە %9.13 ی حاجییەكان كوردن كە ژمارەیان چوار هەزار و 682 حاجییە.
ئەوەشی خستەڕو، بەگوێرەی یاسای دەسەڵاتی حەج و عومرە كەسوكاری پلەیەكی شەهیدانی روبەروبونەوەی گروپەچەكدارە توندڕەوەكان بۆ ساڵی 2024 بەرێژەی %15 لە خەرجی حەج و عومرە دەبەخشرێن.