حیزبوڵڵای عیراق: سەروەریی تەواو بۆ عیراق دەگێڕینەوە

13/02/2024 عێراق

نەوا-
وتەبێژی كەتیبەكانی حیزبوڵڵای عیراق رایدەگەیەنێت،  هەڵوێستی ئەوانە لەبەرچاودەگرن كە لە دانیشتنەكەی پەرلەمان تایبەت بە دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا ئامادە نەبون و دەڵێت سەروەریی تەواو بۆ عیراق دەگەڕێننەوە.
محەممەد موحی وتەبێژی كەتیبەكانی حیزبوڵڵای عیراق رایگەیاند، خەڵكی عیراق ئاگاداری دانیشتنەكەی پەرلەمانی عیراق بون كە تایبەت بو بە تاوتوێكردنی بابەتی دەرچونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، ستایشی پەرلەمانتاران بە گشتی دەكەن كە داوای ئەو كۆبونەوەیەیان كرد و لە دانیشتنەكەدا ئامادەبون. 
هەروەك هەڵوێستی ئەوانەش لەبەرچاودەگرن كە لە دانیشتنەكەدا ئامادە نەبون بەهۆی دەستوەردانی ئەمریكی پیس كە هەژمونی بە سەریانەوە هەیە، لەگەڵ هەژمونی ئیسرائیل و عەرەبەكانی كەنداو، ئەوەش پاڵنەر و هاندەرێكی دیكەمان دەبێت تاوەكو كاری جدی بكەین بۆ رزگاركردنی عیراق لە دەست داگیركاری ئەمریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group