نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: كێشەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكرێن

پێش 4 هەفتە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەولێرـ بەغدایان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، هەردوولا جەختیان لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردۆتەوەو باسیان لەهەستیاریی دۆخەكەو پێویستی چارەسەركردنی كێشەو ناكۆكییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان كردوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییەكان، هەروەها هاوڕابون كە كێشەكانی هەولێرـ بەغدا بە دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستور و پاراستنی مافەكانی هەموان چارەسەر بكرێن.
راشگەیەنراوە، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكەو چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group