رۆژێك پشوی فەرمی رادەگەیەنرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەهۆی جەژنی كرێكارانەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەی كرد بە پشوی فەرمیی.
لە رۆژ ژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتوە، ساڵانە رۆژانی پشوە فەرمییەكان لە رۆژمێری فەرمیی حكومەتدا دیاریدەكرێت و بەپێی ئەوەش رۆژی چوارشەممە 1-5 بەهۆی جەژنی كرێكارانەوە لە جیهاندا لە سەرجەم دامودەزگاكاندا پشوی فەرمییە.
ساڵی 1889 بڕیاردرا رۆژی 1ی ئایار بە جەژنی كرێكاران لە جیهاندا دەست نیشان بكرێت ، لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە ئەو رۆژە دەكرێت بە پشوی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكاندا بە حكومی و ناحكومییەكانیشەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group