دو تیرۆرست لە باشوری بەغدا دەستگیر كران

پێش 1 هەفتە

نەوا-
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دەستگیركردنی دو تیرۆرستی لە باشوری پایتەخت راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێك ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی دروست ئۆپەراسیۆنێكی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فەرماندەیی ئەنجامداوە، و هێزێكی هاوبەش لە فیرقەی 17ی پیادە توانیویانە دو چەكداری داعش لە بۆسەیەكدا دەستگیر بكەن دوای چاودێریكردنی جوڵەكانیان و بەدواداچون بۆ شوێنی نیشتەجێبونیان.
باس لەوەشكراوە، تۆمەتبارەكان بەگوێرەی بڕگەكانی مادەی 4ـی تیرۆر لە ناوچەی لەتیفیەی باشوری بەغدا دەستگیركراون و روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group