حكومەتی عیراق داوای داهاتی دوو مانگی ناوخۆی هەرێم دەكات

پێش 1 هەفتە

نەوا-
حكومەتی عیراق داوای 905 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكات.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی عیراق داوای 905 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی دوو مانگی یەكەمی ئەم ساڵ دەكات، بەرپرسانی هەرێمیش دەڵێن لەبەردەستماندا نیە.
عەلی حەمە ساڵح ئاشكراشیكردوە، بەپێی نوسراوێك كە لە 8-4 لەلایەن بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاریەوە دەركراوە، داوای داهاتی مانگی 1 و 2 ی ئەمساڵ دەكات كە بڕەكەی 905 ملیارو 246 ملیۆن دینارە.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەی پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەشكردوە، ئێستا بەرپرسانی هەرێم دەڵێن ئەو بڕەیان بەدەستەوە نیە، بە هیواین ئەمە نەبێتە گرفت بۆ خەڵكی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group