نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و ئەوانەی لە كۆمەڵكوژییەكەیدا هاوبەشن بۆ هەر دڵۆپە خوێنێك كە دەڕژێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
لە وتەیەكدا ئەردۆغان رایگەیاند، لە پاڵ حەماسدا دەمێنینەوە كە هەم سەربەخۆیی خاكی خۆی دەپارێزێت و هەم بەرگریی لە ئەنادۆڵ دەكات، پێتان وانەبێ ئیسرائیل بە غەزە دەوەستێت، ئەو دەوڵەتە بێ چاوڕوەو تیرۆریستە، درەنگ یان زو وەك خاكی بەڵێن پێدراو چاو دەبڕێتە ئەنادۆڵ.
ئەردۆغان پشتیوانی خۆشی بۆ دۆزی فەڵەستین دوبارە كردەوەو باسی لەو بریندارە فەڵەستینیانە كرد كە لە توركیا چارەسەر وەردەگرن و وتی: هەندێك بێ ویژدان لە هاتن و چارەسەر وەرگرتنی فەڵەستینییەكان بۆ توركیا نیگەرانن، ئەو دەوڵەتە بە زیادەوە توانای ساڕێژكردنی برینی هەیە.