فەرمانی دەستگیركردنی 274 تۆمەتبار لە بابل جێبەجێكرا

18/05/2024 عێراق

نەوا-
بە فەرمانی دادوەر لە ئۆپراسیۆنێكدا لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای بابل پۆلیس نزیكەی 300 تۆمەتبار دەستگیر دەكات.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، مەفرەزەكانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكان و ئاسایشی نیشتمانی و تەواوی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان ، فەرمانی دادوەری جێبەجێكرد بۆ دەستگیركردنی 274 تۆمەتبار ، جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە ئەمنییەش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و كەمكردنەوەی روداوەكانە لە پارێزگاكەدا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە میانی ئۆپراسیۆنەكەدا كە بڕیارەكەی لەلایەن دادگای تایبەتەوە دەرچوەو جێبەجێ كراوە، 18 كەس داواكراوی دۆسیەی ماددە هۆشبەرەكان بون، 3 كەس بە تۆمەتی دزیكردن، 6 سەرپێچیكار لە مەرجەكانی نیشتەجێبون و 265 سەرپێچیكار دەستگیركراون،  دەستیش بەسەر 51 ماتۆڕسكیلدا گیراوە، هەروەها 104 سزای هاتوچۆ سەپێنراوە، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی 1000 حەبی مادەی هۆشبەرو 300 گرام مادەی جۆری كریستاڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group