نەوا-
بۆ مانگی ئایار 50 هەزار موچەخۆر لەشاری هەولێر لە رێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردۆتەوە، پرۆژەی هەژماری من لە فراوانبون بەردەوامەو بۆ مانگی ئایار 50 هەزار موچەخۆر لەشاری هەولێر لەڕێگەی پرۆژەكەوە موچە وەردەگرن.
راشیگەیاندوە، دوای ئەوەی موچە دەچێتە سەر هەژماری موچەخۆران، لەڕێگەی كورتەنامەیەكەوە ئاگادار دەكرێنەوە كە دەتوانن بچن موچەكانیان لە ئامێرەكانی پارەدەر رابكێشن كە بۆ ئەم مەبەستە لەشاری هەولێر 32 ئامێر لە شوێنە گشتییەكان بۆ پارەڕاكێشان چەسپێنراون.
ئاماژەشیكردوە، لەو ژمارەیەی فەرمانبەران كە موچەكانیان لەڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن، سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم دەگرێتەوە بۆ مانگەكانی داهاتوش پرۆسەكە فراوانتر دەبێت.