ئاژانسی UNRWA: ئەگەر لە كەرتی غەزە ئاگربەست نەكرێت ئەوا نەوەیەك لەناودەچێت

15/06/2024 جیهان

نەوا-
ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەهاناوەچوون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) هۆشداری‌ دەدات سەبارەت بە لەناوچوونی‌ نەوەیەك لە غەززە. 
فیلیپ لازارانی كۆمیسیاری گشتی ئاژانسەكە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، بڵاویكردووەتەوە، كە لە شەڕ و پێكدادان و جەنگەكاندا منداڵان یەكەم و قورسترین ئازار دەچێژن، لە غەززەش دۆخەكە جیاواز نییە، بۆیە هۆشداریدا لەوەی ئەگەر لە كەرتی غەززەدا ئاگربەست نەكرێت ئەوا نەوەیەك لەناودەچێت.
ئەوەشی‌ خستووەتەڕوو، كە كە لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیلدا قوتابخانەی منداڵان ڕووخاون و هەموویان ساڵێكی خوێندیان بە بێ خوێندن و یاری لەدەستچووە. راشیگەیاندووە كە هێرشەكان منداڵیی لە منداڵانی غەززە زەوتكردووە و پێویستە ئاگربەست ڕابگەیەندرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group