تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە بەناوی دامەزراندنەوە فێڵی لە هاوڵاتیان كردوە

04/09/2024

نەوا-
بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتیان بەناوی دامەزراندنەوە هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە فێڵی لە چەند هاوڵاتیەك كردوەو بەناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لەو هاوڵاتیانە وەرگرتوە، هێزەكانیان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو بەئەنجام گەیاندنی لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.
راشیگەیاندوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لە چوار بنكەی پۆلیسی تر فەرمانی دەستگیركردنی هەیە .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group