وەزارەتی دەرەوەی ئێران: مافی بەرگریكردن لە خۆمان هەیە

26/10/2024 جیهان

نەوا-
بەهۆی هێرشە موشەكییەكەی ئیسرائیلەوە بۆ سەر پێگە سەربازییەكانی ئێران دوو ئەفسەری هێزەكانی سوپای ئەو وڵاتە كوژران.
لە بەرامبەر ئە هێرشانەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا جەختیكردۆتەوە كە مافی بەرگریكردن لە خۆی هەیە بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، قەوارەی زایۆنیستی دوژمن چەند پێگەیەكی سەربازی لە ئێران كردۆتە ئامانج كە پێشێلكارییەكی رونی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكانە بەتایبەت بەكارهێنانی هەڕەشەو هێز دژی سەروەریی خاكی وڵاتان بۆیە بە توندی ئیدانەی دەكەین.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاندوە، جەختدەكەنەوە كۆماری ئیسلامی ئێران مافی بەرگریكردن لە خۆی هەیە بەپێی مادەی 51ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان و لێپرسراویشە بەرامبەر بەرگریكردن بەرامبەر هەر كارێكی دوژمنكارانەی دەرەكی، هەربۆیە هەمو توانا مادی و مەعنەوییەكانیان بەكاردەهێنن بۆ پاراستنی گەلی ئێران و بەرژەوەندی و سەقامگیرییەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group