عیراق و چین چەند گرێبەستێك بۆ پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و غاز واژۆ دەكەن

28/10/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاری نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدانی لە چەند كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لەچەند پارێزگایەكدا چەند گرێبەستێكی لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای چینی واژۆ كرد.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە رێوڕەسمێكدا، چەند گرێبەستێك لەنێوان وەزارەتی نەوتی عیراق و ژمارەیەك كۆمپانیای چینی واژۆ كراون كە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق سەرپەرشتی گرێبەستەكانی كردوە.
باسی لەوەشكردوە، ئامانج لە واژۆكردنی ئەو گرێبەستانە كاری نۆژەنكردنەوەو پەرپێدانە لە چەند كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە پارێزگاكانی بەغدا، نەجەف، كەربەلا.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئەوەشی خستوەتەڕو كە لەچوارچێوەی گرێبەستەكاندا هەریەك لە كۆمپانیا چینییەكان كاری نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدان لە چەند كێڵگەیەكی نەوت و غازدا ئەنجامدەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group