نەتەنیاهۆ دەستپێشخەرییەكەی سیسی رەتكردەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەو دەستپێشخەرییەی رەتدەكردەوە كە لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسرەوە لە بارەی ئاگربەستی كاتی لە غەزە رایگەیاندبو.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەكانی ئیسرائیل، زۆربەی لایەنگرانی سەرۆك وەزیران پاڵپشتی لەدەستپێشخەرییەكەی سیسی دەكەن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی كاتی لە غەزە، بەڵام نەتەنیاهۆ دەستپێشخەرییەكەی رەتكردۆتەوە.
بەپێی دەستپێشخەرییەكەی میسر ئاگربەستە كاتییەكە لە دوو رۆژەوە دەستپێدەكات و دواتر بۆ 10 رۆژی دیكە بەردەوام دەبێت بۆئەوەی لایەنەكان بتوانن گفتوگۆ لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەكانی نێوان حەمماس و ئیسرائیل بكەن.
جێی ئاماژەیە عەبدولفەتاح سیسی لە پرێس كۆنفرانسێكدا  رایگەیاند، دەستپێشخەرییەكی بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی كاتی لە غەزە لەنێوان ئیسرائیل و لایەنە فەڵەستینییەكاندا پێشكەش كردوەو چاوەڕوانی وەڵام و قبوڵكردنی دەستپێشخەرییەكەی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group