بەرەی مقاوەمەی عیراق هێرشی كردەوە سەر ئیسرائیل

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
گروپێكی چەكدار بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عیراق بڵاویكردۆتەوە كە هێرشیان كردوەتە سەر باشوری ئیسرائیل.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دەرنگانی شەوی رابردو، چەكدارەكانیان بە ئاڕاستەكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردوەتەوە سەر ئامانجێكی گرنگی سەربازیی لە باشوری ئیسرائیل.
راشیگەیاندوە، هێرشەكەیان لە وەڵامی ئەو كۆمەڵكوژییانە ئەنجامداوە كە ئیسرائیل بەرامبەر خەڵكی مەدەنی لە غەزەو لوبنان ئەنجامیان دەدات.
ئەم هێرشە لەكاتێكدا كە ئیسرائیل ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریكای ئاگاداركردۆتەوە كە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەریان بێ وەڵام نابن و هێرش دەكەنە سەر عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group