نەوا-
وتەبێژی حوسییەكان رایگەیاند، بەموشەكی بالیستی ئامانجێكی گرنگی سەربازییان لەناوەڕاستی ئیسرائیل بۆردومان كردوە.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حوسییەكان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، چەكدارەكانیان بە ئاڕاستەكردنی موشەكی بالیستی ئامانجێكی گرنگی سەربازییان لەباشوری ناوچەی یافا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل بۆردومان كردوە.
باسی لەوەشكردوە كە هێرشەكە بە سەركەتویی ئامانجەكەی پێكاوە، دوەمجاریشە ئەو ئامانجە سەربازییە لە باشوری ناوچەی یافا بۆردومان بكرێت.