وەزارەتی دەرەوەی ئێران: داواكاریمان لە دانوستانەكاندا هەڵگرتنی سزاكانە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، داواكاری سەرەكیمان لە هەر دانوستانێكدا، هەڵگرتنی سزاكانە
ئیبراهیم بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، داواكاری سەرەكیان لە هەر دانوستانێكدا، هەڵگرتنی سزاكانە بە شێوەیەك كە گەرەنتی دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئابوری و بانكییەكانیان لەگەڵ جیهاندا بكات، لە بەرامبەردا ئامادەن هەمو گومانەكانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەكەمان لاببەین.
دوپاتیشی كردەوە، كە پڕۆسەی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریكا تا ئێستا "ئەرێنی" بوە و تاران پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەكی كردەیی دەكات بۆ هەڵگرتنی سزاكان و دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group