نەوا-
رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمی دەبێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025، بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكاران لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت پشوی فەرمی دەبێت.
هەمو ساڵێك لەو رۆژەدا وەك جەژنی جیهانی كرێكاران پشو رادەگەیەنرێت، چونكە ئەو رۆژە تایبەت كراوە بە پشتیوانیكردن لە كرێكاران و بەوبۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕدرێت بەبۆنەی ئەو دەستكەوتانەی كە بەدەستیانهێناوە.