نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی نێردەی یەكێتی ئەوروپا لەعیراق كۆبونەوە

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و  تۆماس سەیلەر سەرۆكی نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش تاوتوێ كراون، هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابوری لە عیراق و ناوچەكە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردوە.
لە كۆبونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگی رۆڵی یەكێتی ئەوروپا لە پشتگیریی سەقامگیری و بەردەوامیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردۆتەوە بەتایبەتی لە بوارەكانی گەشەپێدان، مافەكانی مرۆڤ و هاوكاریی ئابوری و كلتوریدا.
لای خۆشیەوە، سەیلەر پابەندیی یەكێتی ئەوروپای بە بەردەوامی پشتگیری لەعیراق و هەرێمی كوردستان دوپاتكردەوە، پێزانینی بۆ رۆڵی هەرێمی كوردستان لەچەسپاندنی سەقامگیری و پێكەوەژیانی ئاشتیانە دەربڕی و خواستی یەكێتی ئەوروپای بۆ برەودان بەبوارەكانی هاوكاری لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا نیشاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group