نەوا-
تیمی تۆپی دەستی عیراق گەیشتە وڵاتی كوێت بۆ بەشداریكردن لە دەیەمین پاڵەوانێتی جامی عەرەبی.
ئەحمەد ریاز سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی عیراق بە ئاژانسە عیراقییەكانی راگەیاندوە، دەیەمین پاڵەوانێتی جامی تۆپی دەستی عەرەبی دەستپێدەكات و رۆژی 11-5 لە وڵاتی كوێت كۆتایی پێدێت كە پاڵەوانێتییەكە خۆی لە 9 وڵاتی عەرەبی دابەشكراو بەسەر 3 گروپدا دەبینێتەوە، تیمە بەشداربوەكانی جامی تۆپی دەستی عەرەبی بریتین لە كوێت، عیراق، سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر، میسر، تونس و مەغریب.
ریاز ئاماژەی بەوەشكردوە، هەڵبژاردەی نیشتمانی بە رێگای وشكانی لە كەمپی مەشقەكانی بەسرەوە بەرەو كوێت بەڕێكەوتوە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەكەدا، هەروەها رۆژی دوشەممە 5-5 هەڵبژاردەی عیراق یارییەكانی لەپاڵەوانێتییەكەدا دەستپێدەكات و روبەڕوی هەڵبژاردەی بەحرەین دەبێتەوە، لە دواتریشدا روبەڕوی هەڵبژاردەی میسر دەبێتەوە.