نەوا-
لەسەر داوای بزوتنەوەی گۆڕان كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رۆژی ئەنجامدانی كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕانی دیاریكردو بڕیاریدا زۆرینەی ئامادەبوی كۆنفرانس بكرێتە پێوەری بەڕێوەچونی كۆنفرانسەكە.
رۆڤان سەروەت رێپێراوی بزوتنەوەی گۆڕان باڵی كوردسات لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە میدیاری فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە، ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەر بەكۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە كۆی دەنگ بڕیاریداوە كۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژی 24/5 ببەسترێت.
وتیشی: ئەو كەسانەی ناویان لە ئەندامانی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەیە مافی بەشداریكردنیان لە كۆنفرانسەكەدا هەیە، ئەم وادە نوێیەی دیاریكراوە رێژەی یاسایی بەپێی ژمارەی ئامادەبوان دەكرێتە بەپێوەر.