میدیاكانی ئەمریكا: دوو كارمەندی باڵیوزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن كوژران

18 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
میدیاكانی ئەمریكا راینگەیاند، دوو كارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بەهۆی تەقەكردن لێیان لە واشنتۆن كوژران.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، كە دوو كارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل كە بەشداریان لە بۆنەیەكدا كردوە كە لە مۆزەخانەی جولەكەكان لەواشنتۆن رێكخراوە ، لە نزیك ئەو مۆزەخانەیە تەقەیان لێكراوە كوژران و پاشان، پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوی تەقەكردنەكەی پشتڕاستكردەوە.
هەروەها، بەپێی زانیاریەكانی پۆلیسی ئەمریكا، تۆمەتبارەكە تەمەنی 30 ساڵە لە كاتی دەستگیركردنیدا هاواری كردوە ئازادی بۆ فەلەستین، راشیانگەیاند، پێدەچێت هێرشەكە پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژرابێت، هەروەها، لەكاتی تەقەكردنەكەدا چەند كارمەندێكی دیكەی باڵیوزخانەی ئیسرائیل برینداربوون.
لای خۆشیەوە دانی دانۆن باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، كە پەیوەندی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامداوە لە رووداوەكە ئاگاداری كردۆتەوە، وتیشی،  تەقەكردن لە دەرەوەی مۆزەخانەی جولەكەكان لە واشنتۆن، كردەوەیەكی تیرۆریە دژی جوولەكەكانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group