زۆر به‌هێمنى و له‌سه‌رخۆیى كچێكى شۆخى نازدار به جلوبه‌رگه پڕ له‌كچێنیه‌كه‌ى و به‌له‌شولاره سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ى و قژه درێژه‌كه‌یه‌وه كه دڵى پیاوانى داگیر كردبوو رۆژانه به‌سوارى پاسكیلێكى كچانه‌وه به‌ناو شه‌قامه‌كانى شارى هارلم له‌هۆڵه‌ندا ده‌كوژایه‌وه.
ته‌مه‌نى ته‌نها 14 ساڵ بوو كاتێك په‌یوه‌ندى كرد به‌هێزه‌كانى به‌رگرى هۆڵه‌نداوه دژى نازییه‌كان، جوانیه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك بوو له‌ناو هێزه به‌رگریه‌كانیش پێگه‌ى تایبه‌تى هه‌بوو، چونكه تاكه دوو كچ بوون له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا رێگه‌یان پێ بدرێت له‌ریزى ئه‌و هێزانه وه‌ربگیرێن كه ته‌نها بۆ پیاوان بوو.
فرێدى ئۆفرستیگن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یه‌ك جار به‌س بوو بیبینیت بۆ ئه‌وه‌ى هۆشت لاى خۆت نه‌هڵێێت به‌ڵام له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نازییه‌كان و خیانه‌تكاره هۆڵه‌ندیه‌كاندا تۆقێنه‌رو مه‌ترسیدار بوو، ئه‌و كچه شۆخه لاوه ژماره‌یه‌كى زۆر نازى كوشتووه‌و ژماره‌یه‌كیش پرد و هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى ته‌قاندووه‌ته، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه یه‌كێكى تر له‌كاره‌كانى بریتى بووه له‌رزگاركردنى ئه‌و منداڵانه‌ى له‌لایه‌ن نازیه‌كانه‌وه له‌سه‌ربازگه‌كاندا به‌ند كرابوون.
له‌راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى "واشنتۆن پۆست"دا هاتووه: فرێدى و تروسى خوشكى رۆڵێكى گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌رزگاركردنى هۆڵه‌ندا له‌داگیركارى نازییه‌كان، یه‌كێك بووه له‌ئه‌ندامانى به‌ناوبانگترین شانه‌كانى به‌رگرى هۆڵه‌ندا، سه‌ره‌تا چالاكیه‌كانیان له‌دابه‌شكردنى كتێبى شۆڕشگێڕیه‌وه ده‌ستى پێكرد دواتر ئه‌ركه‌كانیان گۆڕا به‌چالاكى چه‌كدارى، كاتێك فرێدى یه‌كه‌م كه‌سى به‌ده‌ستى خۆى كوشت كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر دانا‌و زۆر گریاو كاره‌كه زۆر قورس بوو بۆى.
به‌پێى زانیاریه‌كانى جیرۆین بلانسته‌ر سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى هانى شافتى نیشتمانى، فرێدى له 6/9/1925 له‌دایك بووه‌و كاتێك منداڵ بووه دایك و باوكى جیابوونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ دایكی‌دا ماوه‌ته‌وه كه شیوعى بووه‌و رۆحى به‌رپرسیارێتى و كۆمه‌ڵایه‌تى تێدا چاندووه.
دواى رزگاركردنى هۆڵه‌ندا، فرێدى وه‌ك هه‌موو پیاوه شۆڕشكێڕه‌كانى جیهان نه‌بووه خاوه‌نى سه‌روه‌ت و سامان و پۆست و پله‌وپایه، به‌ڵكو له‌هه‌مان ئه‌و مانگه‌ى تێیدا له‌دایك بووه‌و له 5/9/2018دا له‌خانه‌ى به‌ساڵاچووان و یه‌ك رۆژ پێش یادى له‌دایكبوونى 93 ساڵه‌ى له‌نزیك شاره‌كه‌ى "هارلم" گیانى له‌ده‌ستدا