ئەمڕۆ گەڕانەوەی حاجییان دەستپێدەكات

21 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییان لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە دەستپێدەكات، یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی تائیف-ەوە بەرەو فڕۆكەخانەی بەغدا دەبێت. 
 ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاسمانیی لە رێگەی فڕۆكەخانەكانی تائیف و مەدینە دەبێت، ژمارەی گەشتەكان لە 12 و 13 حوزەیران بۆ دوو گەشت لە رۆژێكدا زیاد دەبن، دواتر رۆژانە دەبێتە 4 بۆ 6 گەشت، تاوەكو 24ی مانگ بەردەوام دەبێت. 
 سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستانیش نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم راگەیاندوە، گەڕانەوە بە رێگەی وشكانی كاتژمێر چواری بەیانی رۆژی 12ی مانگ دەستپێدەكات، گەشتی فڕۆكەش 14ی مانگ دەستپێدەكات، تاوەكو 20 ی ئەم مانگە هەموو حاجیان دەگەنەوە كوردستان.
 باسی لەوەشكرد، بەگشتی ژمارەی حاجییانی هەرێمی كوردستان پێنج هەزار و 136 كەس بوون و كەسێك گیانی لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group