سوپای پاسداران: گەروی هورمزمان دانەخستوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
 سوپای پاسداران لەسەر داخستنی گەروی هورمز ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە ودەڵێت ، گەروی هورمزمان دانەخستوەو تەنها ڕێگە بە كەشتیە مەدەنی و سەربازی و بازرگانییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانیان نادەین بە گەروەكەدا تێپەڕن ئەمەش مافێ خۆمانە.
باسی لەوەشكرد، بە پشتبەستن بە یاسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكان، كۆماری ئیسلامی ئێران مافی ئەوەی هەیە لە كاتی شەڕدا تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا كۆنتڕۆڵ بكات.
جەختیش دەكاتەوە كە كەشتییە سەربازی و بازرگانییەكانی دیكەی سەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، قەوارەی زایۆنیستی و، وڵاتانی ئەوروپی، یان هاوپەیمانەكانیان ڕێگەیان پێنادرێت تێپەرن و ئەگەر دەستنیشان بكرێن، دەكرێنە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group