نەوا-
ماڵپەڕە تەندروستییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بەرۆژوبون لە مانگی رەمەزاندا وادەكات جەستەی مرۆڤ پشویەك لە هەرسكردنی بەردەوام وەربگرێت، ئەمەش دەتوانێت سودێكی بەرچاو بۆ تەندروستی جەستە و دەرونیش بەدیبهێنێت.
لەبارەی سودەكانی رۆژوەوە باس لەوەكراوە، خۆگونجاندن لەگەڵ بڕێكی سنوردار لە خواردن و خواردنەوە لەشی مرۆڤ لە رۆژدا دەست دەكات بە بەكارهێنانی چەوری هەڵگیراو وەك سەرچاوەیەكی وزە و بەكاری دەهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی سوتانی چەوری و دابەزاندنی كێش.
ئەوەش خراوەتەڕو، لەكاتی بەرۆژوبوندا جەستە ناچار دەبێت گلوكۆزی هەڵگیراو بەكاربهێنێت بۆ وزە، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن دەدات، هەروەها رۆژو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە كەمكردنەوەی هەوكردن لە جەستەدا كە هۆكارێكی بەشدارە لە بەرگری ئەنسۆلین.
ئاماژەشكراوە، لە كاتی رۆژوگرتندا جەستە لە بەكارهێنانی گلوكۆزەوە وەك سەرچاوەی سەرەكی وزەی خۆی دەگۆڕێت بۆ بەكارهێنانی كیتۆنەكان كە لە كۆگاكانی چەورییەوە بەرهەم دەهێنرێت، ئەم گۆڕانكارییە پرۆسەیەك چالاك دەكات كە جەستە دەست دەكات بە تێكدان و دوبارە بەكارهێنانەوەی خانە تێكچوەكان و گۆڕینی بە خانە نوێیەكان.
ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، بەڕۆژوبون دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن لەڕێگەی كەمكردنەوەی رێژەی سۆدیۆم لە جەستەدا و كەمكردنەوەی هەوكردن.