نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو هاوڵاتیانەدان كە لە فڕۆكەخانەكانی وڵاتان گیریان خواردوەو ناتوانن بگەڕێنەوە.
بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم كە بەهۆی رەوشی ئەمنی ناوچـەكەوە لە وڵاتانی (لوبنان، ئوردەن، قەتەر) گیریانخواردوە، پەیوەندیان بە رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوەی عیراق كردوەولەوبارەیەوە داوایانكردوە بەزوی چارەسەری گونجاو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانە بدۆزنەوە، وەزیری گواستنەوەش بەڵێنیدا كە بەخێرایی كاری جدی دەكەن بۆ ئەوەی لە رێگەی فڕۆكەخانەی وڵاتانی دراوسێوە هاوڵاتیان بگەڕێننەوە.
بڕیار رەشید وتوشیەتی: ئێستا بەپێی باری ئەمنی لەكاتە پێویستەكاندا فڕۆكەخانەی بەسرە كراوە دەبێت بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان و بەردەوامیش لەسەر هێڵ دەبن لەگـەڵ هەردو وەزارەتی گواستنەوەو وەزارەتی دەرەوەی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی هەرێم بە سەلامەتی.