كامل بەرزنجی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهاوكاری و هەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەكان پلانێكی ئەمنی تۆكمەیان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان لە رۆژانی جەژنی رەمەزان و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز داناوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر راشیگەیاندوە، بەپێی پلانەكە كۆی هێزە ئەمنییەكان لەشوێنە گشتییەكان و ناوچە قەرەباڵغ و سەیرانگاكاندا بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەبنەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی شار و دەرەوەی شارو سەیرانگاكانیش بپارێزرێت و هاووڵاتیان بتوانن بە ئاسودەیی و ئارامی جەژنەكانی خۆیان بەڕێ بكەن.
ئاماژەشیكردوە، وەك هێزە ئەمنییەكان داواكاریان لە هاووڵاتیان ئەوەیە كە هاوكاریی دەزگا ئەمنییەكان بكەن و لەهەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەستبەجێ هێزە ئەمنییەكان ئاگادار بكەنەوە.