فڕۆكەی B-2ی ئەمریكی دەتوانێت ئاسمانی ئێران ببەزێنێت و لە وێستگە ئەتۆمییەكانی بدات

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
تائێستا نازانرێت ئایا ئەمریكا بەفڕۆكە بەهێزەكەی شوێنە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناودەبات یاخود نا، بەڵام سیناتۆرێك دەڵێت ئەمریكا ئەم كارە دەكات ئەگەر بیەوێت.
ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاویانكردۆتەوە، دەیڤ شارما سیناتۆری لیبراڵییەكان باس لە بەكارهێنانی فڕۆكە بۆمبهاوێژەكانی B-2ی ئەمریكا دەكات بۆ لەناوبردنی شوێنە ئەتۆمییەكانی ئێران و وتویەتی، كەس وەڵامەكەی تائێستا نازانێت ئایا ئەمریكا ئەو وێستگە ئەتۆمیانەی ئێران لەناو دەبات یاخود نا، بەڵام ئەمریكا سەروەت و سامانەكانی دادەنێت بۆئەوەی ئەو كارە بكات ئەگەر ویستی لەسەربێت.
لەلایەكی ترەوە پیت هێگسێس وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە بارەی ئێرانەوە دەڵێت، سوپای ئەمریكا ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی هەر بڕیارێك كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بیدات، دەبو تاران گوێی بۆ بانگەوازەكان بگرتایە بۆ ئەوەی بەر لە دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل رێككەوتنێك لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی بكات.
فڕۆكەی بۆمبڕێژكراوی B-2 Spirit ی هێزی ئاسمانی ئەمریكا یەكێك لە پێشكەوتوترین پلاتفۆرمەكانی چەكی ستراتیژی ئەمریكایە كە توانای چونە ناو بەرگرییە ئاسمانییە ئاڵۆزەكان و گەیاندنی لێدانی وردی هەیە.








شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group