بانكی ڕەشید قەرزی تایبەتی بۆ كڕینی سیستمی (وزەی خۆر) ڕاگەیاند

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بانكی ڕەشیدی عێراقی خستنەڕوی قەرزی تایبەتی بۆ كڕینی سیستمی وزەی نوێبوەوە (وزەی خۆر) بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران ڕاگەیاند.
بانكی ڕەشیدی عێراقی رایگەیاند، بە پارەداركردنی ڕاستەوخۆ لە بانكی ناوەندی عێراقەوە، ئەم دەستپێشخەرییە لە پاڵپشتیی پڕۆژەكانی وزەی پاك و بەردەوامدایە، هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەكانی دەوڵەت بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە تەقلیدییەكانی وزە و گەیشتن بە گەشەپێدانی ژینگەیی و ئابوری.
بانكەكە داوای لەو كەسانە كردوە كە دەیانەوێت سودمەند بن لەم قەرزانە "لەڕێگەی پلاتفۆرمەكانیانەوە داواكاری پێشكەش بكەن".
ئاشكراشیكرد، بڕە پارەكە تا (30) ملیۆن دینار وەك زۆرترین دیاریكراوە،هەروەها، قەرزەكەش بە ڕێژەی سودی 3% دەدرێت، بەپێی میكانیزمێكی ئاسانكراو كە دڵنیای دەدات زۆرترین ژمارەی هاوڵاتیان دەتوانن لێی سودمەندبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group