بەهۆی وشكەساڵییەوە دانیشتوانی میسان داوای بەهاناوەچون دەكەن

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وشكەساڵی زۆنگاوەكانی رۆژهەڵاتی پارێزگای میسانی گرتوەتەوەو مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتوانەكەی دروستكردوە.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، روبار و چەمەكانی زۆنگاوەكانی باشورو رۆژهەڵاتی پارێزگای میسان وشكبونەوەی تەواوەتی خۆوە بینیوە كە بوەتە هۆی كۆچی بەكۆمەڵی زۆرێك لە دانیشتوانەكەی و بڕانی تۆڕی ئاو بۆ زۆربەی گوندەكانی نزیك لە زۆنگاوەكانی پارێزگاكە.
هاوكات ژمارەیەك لە دانیشتوانی گوندەكانی ئەمیلحە، زوەیدەو شوەیتیات وتویانە، كارە سەرەكییەكانی بژێوی ژیانیان وەستاوە وەك ماسیگرتن و بەخێوكردنی گامێش، هەروەها مرداربونەوەی ئاژەڵەكانیان بەتینوێتی و برسێتی بەهۆی نەبونی لەوەڕگەی كێوییەوە یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی كۆچكردنیان.
ئەوەش باسكراوە، گوندنشینەكان داوایان لە دەزگاكانی حكومەت كردوە بەپەلە دەستوەردان بكەن و ئاوی زۆنگاوەكان بكەنەوە بۆ رزگاركردنی ئەو گوندانەی كە ماونەتەوە.








شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group