هەردوو سەرۆك كۆمارو وەزیرانی عیراق پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەكەن

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و عەبدوللەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق كۆبونەوەو چەندین تەوەری تایبەت بە عیراق و ناوچەكەو هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد؟. 
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویكردۆتەوە، لەكۆبونەوەكەی نێوان سودانی و سەرۆك كۆماری عیراقدا  گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە ناوچەییەكان و ئاستەنگەكان كراوە، جەختیش لەسەر یەكخستنی وتارو هەڵوێستەكان و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستەنگەكان و رەچاوكردنی بەرژەوەندیی عیراقییەكان كراوەتەوە.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا  گفتوگۆی ناردی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كراوە، هەروەها كاركردن لەسەر چارەسەركردنی دۆسیە هاوبەشەكان بەپێی چوارچێوە دەستوری و یاساییە كارپێكراوەكان تەئكیدی لەسەر كراوەتەوە، جگە لەوەش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەیان بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group