نەوا-
بریارە ئەمرۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەربارەی سێ سكاڵا كۆبێتەوە كە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پرۆژی ڕووناكی تۆماركراون.
بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەكان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایەك تاوتوێ بكات كە لە دژی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆماركراوە و تێیدا داوا دەكرێت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ناكۆكییە سیاسییەكان بەدووربگیرێت.
لە سكاڵای دووەمیشدا كە لە سەر وەزیری دارایی عێراق تۆماركراوە، داواكراوە بەردەوامبوونی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و دوانەكەوتنی گەرەنتی بكرێت، دوور لە ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان.
هەر بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەكان، دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی دیكە تاوتوێ دەكات كە لە دژی پرۆژەی ڕووناكی تۆماركراوە.