كەشناسی هەرێم لە درەنگانی شەودا پێشبینی خۆڵبارین دەكات

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە درەنگانی شەودا خۆڵبارین چەند ناوچەیەك بگرێتەوە و پلەی گەرماش كەمێك نزم دەبێتەوە.
بەڕیوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە9/9، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تۆزێكی كەم لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم لە درەنگانی شەودا.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەكی كەم ئەگەری كەمێك چالاكبوونی خێرایی با هەیە.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ چوارشەممە10/9، كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆك : 37 پلەی سیلیزی
كەركووك : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان 42 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group