مەسرور بارزانی: سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەكان نزیكە بگەینە ڕێككەوتن

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی رایگەیاند، حكومەتی هەرێم هیچ كێشەیەكی نییە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كردنەوەی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی هەولێر بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، ئێمە چەندین جار ئەمەمان دوبارە كردۆتەوە و هەرجارێك جەختمان لەسەر هیوای خۆمان كردوەتەوە كە كێشەكانی موچە بە زووترین كات چارەسەر بكرێن، بەڵام هەمیشە دەبینین كێشەیەكی نوێ لە حكومەتی فیدراڵیەوە سەرهەڵدەدات.
باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا شاندەكانیان دانوستانی بەردەوام لەگەڵ كابینەی فیدراڵی ئەنجام دەدەن، سەبارەت بە داهاتە نا نەوتییەكانیش نزیكە بگەنە قۆناغی كۆتایی ڕێككەوتن.
مەسرور بارزانی ئاشكراشی كرد،  ئەوەی دەمێنێتەوە خاڵێكی ناكۆكی لە نێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی فیدراڵیدایە، چونكە ئێستا كۆمپانیاكان داوای گەرەنتی دەكەن كە بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی داواكارییە داراییەكانیان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە".
لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی وتی، من هەر لە دوای هەڵبژاردنەكانی ڕابردو ئامادەبوم بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام دەبێت هاوبەشەكانی تریشمان ئامادە بن، هەر وەختەك ئامادەبون، ئینشاڵا حكومەت پێكدەهێنین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group