نەوا-
ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئابووری، هاوردەكردنی هەموو جۆرە مریشكێكی بەستوو قەدەخە دەكات.
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاندووە، بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرهەمهێنەرانی پەلەوەر و بە پێشنیازی عەباس جەبر مالیكی وەزیری كشتوكاڵ، ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری دەنگی لەسەر قەدەخەكردنی هاوردەكردنی مریشكی بەستووی تەواو و پارچەكراودا.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم بڕیارە دوای 45 رۆژ لە دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت، كە دەرفەت بە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەدات رێكاری پێویست بگرنەبەر.
بە پێچەوانەی عێراق لە هەرێمی كوردستان، خواستی زۆر لەسەر مریشكی زیندووە بەراورد بە بەستوو، بۆ دابینكردنی مریشكیش هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.