نەوا-
ئەحمەد چۆنكار جێگری وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، لەنزیكەوە چاودێری سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی عیراق دەكەن.
چۆنكار رایگەیاندوە، بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بەم دواییانە جارێكی دیكە هەناردەكردن بوەتە رۆژەڤ ئەم پرسە لە نزیكەوە چاودێری دەكەن، عیراقییەكان پێیان راگەیاندون كە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی نزیكبوەتەوە لە ئەنجام، ئەگەر كێشەكان چارەسەر ببن چاوەڕوانی ئەوە دەكەن بۆرییەكە بكەوێتەوە كار.
جێگری وەزیری وزەی توركیا ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ عیراق لە دانوستاندان بۆئەوەی زیاتر لەبواری وزەدا هاریكاریی یەكتربن، بەراورد بە رابردو ئاستی هاوكاریی لەگەڵ عیراق زۆر زیاتر بوەو بۆ ئەم مەبەستەش سەرقاڵی داڕشتنی ژێرخانی ئەو پەیوەندییانەن.