نەوا-
كونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر رایگەیاند: بازرگان و وەبەرهێنەرانی ئیمارات دەیانەوێت سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئەم لێدوانەی شێخە بەشیر فەرحان كونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر لەمیانی سەردانێكدا بوە بۆ پارێزگای هەولێرو لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری گفتوگۆیان كردوە.
راشگەیەنراوەكە پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە كە پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و ئیمارات لەئاستی سەركردە باڵاكانی هەردولادایەو ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی كوردستان مانایەكی گەورەی هەیە، لە رۆژە سەختەكانی شەڕی دژی تیرۆرستانیشدا رۆڵی بەرچاویان هەبوە لە یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و لە بوارەكانی مرۆیی و تەندورستیدا.
لەلایەن خۆشیەوە كونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر رایگەیاندوە، بەشێك لەبازرگان و وەبەرهێنەرانی ئیمارات دەیانەوێت سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنە كارو وەبەرهێنان بكەن، چونكە هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان و سەقامگیری ئاسایش و كارئاسانی تێدا لە لەبارو گونجاوە .