نەوا-
ژمارەیەك لەدانیشتوانی پارێزگای سوەیدا كە ماوەی دوو مانگ بو بەهۆی شەڕو پێكادانەكانی نێوان گروپە چەكدارەكانی هۆزە عەرەبەكان و دروزییەكانەوە ئاوارەببون، دوبارە دەستیان بەگەڕانەوە كردەوە بۆ زێدی خۆیان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، 600 كەسی ئاوارەی دانیشتوی گوندی قەسر سەربە پارێزگای سوەیدا دوای هێوربونەوەی دۆخەكە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان ئەمەش دوای ئەوەی شەڕو پێكادانەكان رۆژانە بەردەوام بوەو گوندەكان لەلایەن چەكدارانی دروزییەوە بۆردومان كراوە.
راشگەیەنراوە كە سەرەڕای گەڕانەوەی دانیشتوانی ئەو گوندانە، بەڵام هێشتا نیگەرانی و دڵەڕاوكێ لەنێوان دانیشتوانی ناوچەكەدا هەر ماوە.