نەوا-
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەكاتی وەرزشكردندا، سەگی بێلانە پەلاماری دكتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاری سلێمانیدا و برینداری كرد.
دكتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڕووداوەكە، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت: لە كاتێكدا لەناوجەرگەی شار و ناو پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون، بەو هەموو پیاوەی پاراستنی ئاسایشی لەناو پرۆژەكە هەن، سەگ پەلاماریان دام و كەس بەهانامەوە نەهات، دەپرسێت: كە دەرگای قوتابخانە دەكرێتەوە كێ پارێزگاری لە منداڵان دەكات؟
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پەیامەكەی ئاڕاستەی پارێزگاری شارەكە، هەڤاڵ ئەبوبەكر كردووە و دەڵێت: لە پەنای بارەگاكەی تۆ، سەگ پەلاماری دام، پێویستە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.