دادگای دهۆك فەرمانی ئازادكردنی بۆ رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی دەركرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری (میترۆ) بە سایتی درەوی راگەیاندوە، دادگای دهۆك بڕیاری ئازادكردنی بۆ رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی دەركردوە ئەمەش دوایئەوەی لایەنی سكاڵاكار سكاڵاكەی كشاندوەتەوەو تەنها مافی گشتی لەسەر بوە ئەوەشی لە زیندان تەواو كردوە. 
بەرۆشكی لەسەر كەسی تایبەت بە (ناوزڕاندن) ماوەی شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بڕیاربوو رۆژی 28ی تەمموزی رابردو ئازاد بكرێت، بەڵام بەر لە ئازادكردنی كەیسێكی تری بۆ كرایەوەو شەش مانگ زیندانی تری بەسەردا سەپێنرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group