غەللای: تائێستا 400 پێشێلكاریی بانگەشەمان سزاداوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، تائێستا 400 پێشێلكاریی پەیوەندیدار بە بانگەشەی هەڵبژاردنیان لە سەرانسەری پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان تۆمار كردوەو سەرجەمیانیان سزا داوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پێش دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 60 كاندیدیان سزا داوە كە سەرپێچی رێنماییەكانی كۆمسیۆنیان كردوە كە 291 یان پیاون و 49 یان ژنن، هاوكات چەند حزب و هاوپەیمانییەكی دیكەیان سزاداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group