گواردیۆلا وەڵامی پرسیاری وازهێنانی دەداتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئاشكرایكرد كە چ كاتێك رەنگە واز لە راهێنەرایەتی بهێنێت.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان رایدەگەیەنن، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كاتێك پرسیاری ئەوەی لێكرا كە ئایا پشویەك لە راهێنەرایەتی وەردەگرێت ئەویش وتی: لە ساڵی 2035 دەست دەكەم بە بیركردنەوە لەو بابەتە.
گواردیۆلای راهێنەری پێشوی یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن رونیشیكردۆتەوە كە هێشتا كارەكانی لە یانەی مانچستەر سیتی كۆتایی نەهاتوەو لەوێ دەمێنێتەوە، ناوبراو ئەگەر كێشەیەكی هەبێت لەو روەوە هەنگاو دەنێت، بەڵام تا ئێستا لەگەڵ یانەی سیتی هیچی بەسەر نەهاتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group