نەوا-
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2026، مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەگەڵ عێراقدا هاوتا دەكرێت و كەمترین مووچەیان بۆ 250 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە.
كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە و لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیان ڕادەستی بەغداد كردووە، بۆ ئەوەی كار لەسەر زیادكردنی مووچەكانیان بكرێت و كەمترین مووچەیان ببێت بە 250 هەزار دینار.
باسی لەوەشكرد: حكومەتی فیدراڵی داوای لیستێكی كردووە بۆ زانینی جیاوازیی دارایی پڕۆسەكە تا بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بكات.
كوێستان محەمەد دەشڵێت: ئەم گۆڕانكاری و زیادكردنە بەستراوەتەوە بە پەسەندكردنی بودجەی گشتیی عێراقەوە و دەكەوێتە دوای پەسەندكردنی بودجەی 2026ی عێراق.