وەرگرتنی نمونەی خوێن و زانیاری لەكەسوكاری ئەنفالكراوان دەستپێكردوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەڵمەتێكی نیشتمانی وەرگرتنی نمونەی خوێن و زانیاری لەكەسوكاری قوربانیانی ئەنفالكراوان لەقەزای چەمچەماڵ دەستیپێكردوە، لەوبارەیەوە پەری نوری راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە: كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال ئامادەباشیان بۆ پێشوازیكردن لە تیمەكان كردوە بۆ پێدانی زانیاری و سامپڵی خوێن.
ئاماژەشیكردوە، ساڵی رابردو 172 روفاتیان بۆ گۆڕستانی ئەنفال لە چەمچەماڵ گەڕاندوەتەوە، چەندین گۆڕی دیكە لە سەماوە  دۆزراوەتەوە گۆڕێكی بەكۆمەڵیش هەڵدراوەتەوە ئێستا لە هەمو روفاتەكان سامپڵ وەرگیراوە ئەم نمونە خوێنانەی لە كەسوكاری ئەنفالكراوان وەردەگیرێن بۆئەوەیە دواتر لەگەڵ ئەو نمونە ئێسكیانەی كە پێشتر لە روفاتەكان وەرگیراون بەراورد دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group