نەوا-
سوڵتان هەیسەم بن تاریق ڕێككەوتنی نێوان عوممان و عێراق لە پرسی ڤیزا جێبەجێكرد.
پرسی هەڵگرتنی ڤیزای سەر عێراق لەلایەن عوممانەوە یەكلابوویەوە و سوڵتان هەیسەم بن تاریق لە عوممان بڕیارێكی دەركرد كە كە تایبەتە بە پەسەندكردنی ڕێككەوتنی نێوان عوممان و عێراق لە پرسی ڤیزادا.
لە فەرمانیكی شاهانەیی شانشینەكەدا هاتووە، دوای پێداچوونەوە بە یاسای بنەڕەتی دەوڵەت و ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی عوممان و عێراق سەبارەت بە لێخۆشبوونی ڤیزەی هاوبەش بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی، كە لە 3ی ئەیلولی 2025 واژۆ كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بە پشتبەستن بە مەرجەكانی بەرژەوەندی گشتیی، بریارەكە دراوە و لەدوای دەرچوونی لە ڕۆژنامەی فەرمییەوە دەێتە بواری جیبەجێكردنەوە ڤیزا لەسەر عێراقییەكان هەڵدەگیرێت.
ڕێككەوتنەكە بۆ لێخۆشبوونە لە ڤیزای هاوبەش بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی.