جومانە غەلای: 101 سكاڵا تۆماركراون

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیدا 101 سكاڵا تۆماركراون بە جۆرێك 44 سكاڵا لە دەنگدانی تایبەت و 57 سكاڵا لە دەنگدانی گشتیدا بوە.
وتەبێژی كۆمسیۆن بە روداوی وتوە،  تاكو رۆژی چوارشەممەی رابردو وەرگرتنی سكاڵان بەردەوام بون، ئێستا كۆمسیۆن سەرقاڵی پۆلێنكردنی سكاڵاكانە.
جێی ئاماژەیە رۆژی سێشەممەی رابردو پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group