بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە پشوی فەرمانبەرەكانی هەڵوەشاندوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەپێناو خزمەتكردنی حاجیانی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە سەر بە وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە دەوامی فەرمی فەرمانبەرانیان رۆژانە تا كاتژمێر 4ـی ئێوارە بەردەوامبێت، هەروەها رۆژانی شەممەش كەپشوی فەرمییە لەتەواوی دامودەزگافەرمییەكان دەوام دەكەن تا كۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانەیە كە لەتیروپشك ناوەكانیان دەرچوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ساڵی 2026.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group