زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندی جیهانیی شانگهایدایە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، زانكۆكەمان تەنها زانكۆیە لە عیراقدا پلەی 301-400 لە بواری ئەندازیاریی شارستانی و 401-500 لە ماتماتیكدا لە سەرتاسەری زانكۆكانی جیهاندا بەدەستهێناوە، ئەم ئەنجامە بەپێی ریزبەندیی جیهانیی بوارەكانی خوێندنی دامەزراوەی شانگهای بۆ ساڵی 2025 بەدەستهاتوەو پێوەرەكانی دامەزراوەی شانگهایمان تێدا بوە بەوهۆیەشەوە ریزبەندییەكە كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ریزبەندییەكەدا هەڵسەنگاندنی زانكۆكان پشتبەستە بەپێنج پێوەری سەرەكی كە ئەمانیش بۆ نۆ پێوەری ورد پۆلێن كراون، هاوشێوەی دامەزراوەكانی تایمزو كیو ئێس.
جێی ئاماژەیە، دامەزراوەی شانگهای یەكێكە لە سێ سەرەكیترین و ناسراوترین دامەزراوەكانی ریزبەندكردنی زانكۆكان لەجیهاندا لەساڵی 2003وە دامەزراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group