ئۆكرانیا نیگەرانە لەپێشنیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا

30 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەرپرسانی ئەمریكاو ئۆكرانیا لە جنێڤ كۆدەبنەوەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت، پلانی ئاشتیان دەوێت.
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمریكاو ئۆكرانیاو ئەوروپا لە جنێڤی پایتەختی سویسرا كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی داهاتو بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆكرانیا، لەكاتێكدا هاوپەیمانەكانی كیێڤ هەنگاو دەنێن بۆ كۆكردنەوەی وەڵامێكی یەكگرتو بۆ پلانە 28 خاڵییەكەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.
راشگەیەنراوە، دۆناڵد ترەمپ تا رۆژی پێنجشەممە 27-11 مۆڵەتی داوە بە كیێڤ بۆئەوەی ئەو پێشنیازە قبوڵ بكات، ئەمەش نیگەرانی ئەو وڵاتەی لێكەوتەوە بەهۆی ئەوەی پشكێكی زۆر گەورە بە روسیا دراوە، كە بەپێی پلانەكە فشار خراوەتە سەر كیێڤ بۆئەوەی دەستبەرداری خاكەكەی بێت و قەبارەی سەربازییەكەی سنوردار بكات و بەڵێن بدات لە بەرامبەر كۆتاییهێنان بە شەڕەكەدا نەچێتە ناو ناتۆوە.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group